|
بۆ ئه‌م مالپه‌ره
دانراوه
سه‌ره‌تا هه‌ز
ئه‌كه‌م ئه‌وه‌تان پی
بلیم كه من بۆ زیاتر له
چوار سال ده‌چیت كه له‌سه‌ر
ئینته‌رنیت كارم ده‌كه‌م
و به تایبه‌تی قسه‌كردن(چاتكردن)له‌گه‌ل
خه‌لكیدا به‌تایبه‌تی
له ناو چاتی(پالتالك)
وه ئاگاداری زۆر له
كیشانه‌م كه رۆژانه
روو ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی
ئه‌م كیشانه‌ی كه توشی
كچانی كورد ده‌بن به‌ده‌ستی
كورانی كورد له ناو
پالتالكدا،وه ئه‌وه
مایه‌ی دل ناخۆشیه بۆ
ئیمه چونكه ئییمه‌ی
كورد له هه‌نده‌ران
له جیاتی زیاتر یه‌ك
ناسین و ده‌ست خستنه
ناو ده‌ستی یه‌كتر زۆریك
له‌گه‌نجه‌كانی ئیمه
هه‌لده‌ستن به ناشرین
كردنی هه‌ندیك له كچانی
كورد كه له‌به‌ر دوری
له وولات و ته‌نهایی
له ولاتی غه‌ریبیدا
دێنه ناو پالتالك بۆ
ئه‌وه‌ی كاتێك به‌سه‌ربه‌رن
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رهیچ نه‌بێت
له‌ریگای پالتالكه‌وه
نه‌ختێك له ئازاری غه‌ریبی
و دووری له وولات كه‌م
بكاته‌وه،وه بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانێت هاورێیه‌ك یان
خۆشه‌ویستێك بۆ خۆی بدۆزیته‌وه،كاتێك
كه ده‌كه‌وێته قسه
له‌گه‌ڵ كورێك،ئیتر ئه‌و
قسه كردنه بۆ هاورێیه‌تی
بێت یان خۆشه‌ویستی له‌گه‌ل
ئه‌و كوره‌دا،دوای ماوه‌یه‌ك
له یه‌كتر ناسین و وێنه
گۆرینه‌وه زۆرێك له
كوره‌كان به هه‌ر بیانویه‌ك
بێت هه‌لده‌ستن به بلاو
كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و
كچه وه نوسینی چه‌نده‌ها
قسه‌ی ناشرین له‌سه‌ر
وێنه‌كه ئه‌مه هه‌مووی
له پای ئه‌و خۆشه‌یستیه
یان ئه‌و دڵ پاكیه‌ی كچه‌كه
كه هاورێیه‌تی له‌گه‌ڵ
ئه‌و كوره‌دا كردووه
،ئایا ئه‌و كورهانه
هه‌ست ناكه‌ن كه به
بلاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و
وێنانه مافی ئه‌و كچانه‌یان
پێ شێل كردووه؟؟ ئایا
نازانن به هۆی ئه‌و وێنه‌و
قسه ناشرینانه‌وه چه‌نده‌ها
كچی دڵ پاك و داوێن پاكتان
ناشرین كردووه؟؟ ئایا
نازانن ئه‌و كچانه دایك
و باوك و كه‌سه كاریان
هه‌یه كه توشی چه‌نده‌ها
كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی
گه‌وره ئه‌بن وه بگره
زۆر جار ئه‌بپته هۆی
له ده‌ست دانی گیانی
كچێكی كورد؟ ئایا ئه‌مه
هه‌موو وه‌فای ئه‌و كورانه‌یه
بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی
كه شایه‌نی نه‌بووه؟یان
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه
ئێمه‌ی كورد هه‌موو كاتێك
تۆپینی خۆمان و زه‌ره‌ری
ساحێبمان ویستوه؟؟ كچانی خۆشه‌ویست من
لێره‌دا وه‌كو خوشكێكی
خۆتان هه‌ندێك ئامۆژگاریم
بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست
هه‌یه كه هیوادارم
كه بتوانن په‌یره‌وه‌ی
بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر
نه‌بنه دار ده‌ست و گاڵته
پێكه‌ری هه‌ندێك كوری
نه‌فس نزم بۆ ئه‌وه‌ی
چیتر كورانی كورد نه‌توانن
یاری به هه‌ست و سۆزی
ئێوه‌ی دڵ پاك بكه‌ن..بۆ
ئه‌وه‌ی كوڕانی كورد
له مانای هاوڕێیه‌تی
وخۆشه‌ویستی تێبگه‌ن
ئاگاداری
كچانی خۆشه‌ویست
له رۆژانی داهاتوودا
زۆرێك له‌و ئامۆژگاریانه‌تان
بۆ ده‌نوسم كه بنوانن
خۆتان بپارێزن له‌و
هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه
مایه‌ی ناشرین كردنی
وێنه‌ی كچانی كورد له‌سه‌ر
پاڵتالك
|